تەندروستی
بڕی 2 ملیار و325 ملیۆن دینار بۆ رانیە دابین دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
غەریب ئەحمەد، پەڕلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، سەبارەت بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، مژدەیەک دەداتە دانیشتووانی هاوڵاتیانی سنووری بتوێن.
غەریب ئەحمەد، رایگەیاندووە "دوابەدوای داواكاری و بەدواداچونەكانیان سەبارەت بە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی بڕی ( 2 ملیار و325 ملیۆن دینار) بۆ دابین كردنی ئامێرو پێداویستیە پزیشكیەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شارەکە".