ئابووری

بانكى ناوه‌ندیی عیراق 300 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندیی عیراق 300 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندیی عیراق، له‌ مه‌زادى رۆژانى خۆى، زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بانكى ناوه‌ندیی هاتووه‌ "بڕى زیاتر له‌ 285 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ و زیاتر له‌ 15 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندیی بۆ 100 دۆلار 131 هه‌زار دیناره‌".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو، ئه‌وه‌یه‌كه‌مجاره‌ بانكى ناوه‌ندیی زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلار بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ و دۆلارى كاشیشى به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

دواى ئه‌و مه‌زاده‌ى ئه‌مڕۆ، نرخى دۆلار دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 150 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان