تەندروستی

خه‌ریكه‌ دۆخى شاره‌زوور له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خه‌ریكه‌ دۆخى شاره‌زوور له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ نه‌خۆشى سكچون و رشانه‌وه‌ له‌ سنورى شاره‌زوور بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون.

به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی شه‌هید ره‌ئوف به‌گ  له شاره‌زوور "له‌ ماوه‌ى ئه‌و دوو رۆژه‌دا زیاتر له‌ 700 كه‌س له‌ منداڵ و گه‌وره‌ به‌هۆى سكچون و رشانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ كراون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ته‌نها له‌ماوه‌ى هه‌شت كاتژمێریی رابردوو زیاتر له‌ 200 كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ كراون، له‌و دوو رۆژه‌دا نزیك بووه‌ته‌ له‌ هه‌زار حاڵه‌تى سكچون و رشانه‌وه‌".

تائێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ به‌ده‌مه‌وه‌چوون و راگه‌یاندنى حاڵه‌تى له‌ناكاوى بۆ ئه‌و دۆخه‌ى خه‌ڵكى شاره‌زوور نییه‌.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان