ئابووری

ئه‌مساڵ 750 ملیار دینار وه‌ك قه‌رزدراوه‌ته‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ 750 ملیار دینار وه‌ك قه‌رزدراوه‌ته‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبکردنی عیراق رایگه‌یاند، لەمساڵدا حکومەت 750 ملیار دیناری وەکو پێشینەی خانوبەرە بە هاوڵاتییان داوە.

نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبکردن بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند "تەنها لەمساڵدا، 17 هەزار داواکاریان بۆ وەرگرتنی قەرزی سندوقی نیشتەجێبون پێشکەشکراوە و 755 ملیار وه‌ك قه‌رزداوه‌ته‌ هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشكردووه‌ "لە سەرەتای ساڵی 2025 ، دوای بەردەستبوونی نەختینەی دارایی و تەواوبونی رێکارەکان، فۆڕمی داواکاری بۆ قەرزەکانی سندوقەکە دەستپێدەکاتەوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "سەرقاڵی ئەوەن بەهەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندیی و ژمارەیەک بانک، بەدواداچونێک بکەن کە ئامانج لێی خستەڕووی داواکاریی یەکەکانی نیشتەجێبوونە لەچوارچێوەی پرۆژەی شارە نوێیەکانی نیشتەجێبووندا تا قەرزەکە گونجاو بێت بۆ هاوڵاتییان".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پەرلەمانی عیراق بەدواداچوون بۆ رەشنوسی هەمواری یاسای قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون دەکات تا پرۆژە یاساکە بەمیکانیزمێک بێت لە پێدانی قەرزدا کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بکرێت لە کڕینی یەکەیی نیشتەجێبوون".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان