ئابووری
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەێم لە کۆتاییدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عیراق لە کۆتاییدایە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "لیستەکە کەمترین هەڵەی تێدابووە و لیستی مووچەی هەندێک وەزارەت، هیچ کەموکوڕییەکی تێدا نەبووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری نوسراوی خەرجکردنی گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ تەیف سامی وەزیری دارایی کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گوژمەکە زۆرە و سەدان ملیار دینار دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10، رەوانەی هەرێم بکات، دوای تەواوکردنی پڕۆسەی وردبینی گوژمەکانی تریش خەرج دەکرێت".
باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا 20 هەزار فەرمانبەر ماون بایۆمەتری و کۆدی بێ هاوتا (UPN) بۆ بکرێت، بەڵام بەغدا مووچەی مانگی 10یان بۆ خەرج دەکات ، پێویستە ئەوە فەرمانبەرانە پێش 2024/11/20 بایۆ مەتری و کۆدی (UPN) یان هەبێت، بە پێچەوانەوە مووچەکەیان رادەگیرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران، پێویستی بە (996) ملیار دینارە.
ب ح