ئابووری
هەژماری من و TBI کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی بازرگانی عیراقی و تیمی هەژماری من، دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەیان یەکەمین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
بانکی بازرگانی عیراقی و تیمی هەژماری من، دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەیان یەکەمین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند"کە ئەمڕۆ پێنجشەممە،2024/11/7 تیمی (هەژماری من) و وەفدی تەکنیکی بانکی تی بی ئای، رێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران، گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM لە هەرێمی کوردستان."
ئاماژەی بەوەشکردووە"مانگی ئایاری ئەم ساڵ، بانکی TBI هاتە ناو (هەژماری من) و بووە هەشتەم بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە، هاوشێوەی بانکە بەشداربووەکانی تر، لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی بانکەکە بۆ مووچەخۆران فراوانتر دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "بانکەکە دوو لقی نوێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە و دەیان ئامێری راکێشانی پارە لەناو کابینەکانی (هەژماری من) لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەکات، وە هەروەها بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10,000 کارتی بانکی (TBI) دەکرێت".

وتیشی "داوا لەو مووچەخۆرانە دەکەن کە تا ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە، سەردانی بریکارانی (هەژماری من) بکەن تاوەکو خۆیان تۆمار بکەن".
ب ح