ئابووری
خزمەتگوزارییەك بۆ ئه‌وه‌ى کارخوازان هەلی کار بدۆزنەوە، راده‌گه‌یه‌ندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ كارخوازان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خزمەتگوزارییەك به ناوى (پۆڕتاڵى کار) بەردەست دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت "له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه كارا دەبێت".
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه "پۆڕتاڵى کار، ماڵپەڕێکى تایبەت دەبێت بۆ تۆى کارخواز، کە لەلایەن خاوەنکارانە هەلى کارەکان لەم پۆڕتاڵەدا دادەنرێن، رۆژى یەکشەممە 10-11-2024 كارا دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن دوای بەردەستبوونی، سەردانی پۆڕتاڵەكە بكەن".
راشیگه‌یاندووه "هاوڵاتییان لە کات و شوێنى دیاریکراو سەردانیان بکەن و تیمەکانیان هەژمارێکى تایبەت بەخۆڕایی بۆیان دروستدەکەن و تۆش دەتوانیت بەشێوەیەکى ئاسان بەدواى کارى دڵخوازى خۆت بگەڕێیت".
ئه‌وه‌ش هاتوه "ئه‌وانه‌ی به‌دوای هه‌لی كاردا ده‌گه‌ڕێن دەتوانن هەمان رۆژ سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر له‌ناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان بكەن، بەمەبەستی راوێژكردن بە تیمەكانی هەژماری هەلی كار و بەخۆڕایی لە دروستكردنی هەژمارێكی تایبەت سودمەند بن".
پ ح ع