راپۆرت
كه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكده‌هێندرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی ھاتووە و دەرگای تانەدانیش بە رووی پرۆسەکە داخراوە و ئێستا کاتی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێى حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
لە رۆژی 20ی 10ی 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، و دوای 10 رۆژیش، لە30ی ھەمان مانگ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئه‌نجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی راگەیاند و رۆژی دواتریش دەرگای بە رووی تانەدان لە پرۆسەکە لەلایەن لایەنەسیاسییەکان و کاندیدەکانەوە کردەوە، کە بە وتەی وتەبێژی کۆمیسیۆن، سێ تانە لەسەر ئەنجامەکان تۆمارکراون، بەجۆرێک دوو لە تانەکان لە نووسینگەی دهۆک و دانەکەی تریان لە نووسینگەی سلێمانی تۆمارکراوە، لە هەولێریش هیچ تانەیەک تۆمار نەکراوە.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی کۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراقیش، پارتی دیموکراتی کوردستان بە 39 کورسی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 23 کورسی دووەمە و بە 15 کورسیش جووڵانەوەی نەوەی نوێ سێیەمە، بەدوای ئەوانیشدا یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست چوار کورسی، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سێ کورسی، بەرەی گەل دوو کورسی و گۆڕان و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستانیش هه‌ریه‌كه‌یان، یەک کورسییان بەدەستهێناوە.
ئێستا كاتی پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێیە و ھاوڵاتییان لە چاوەڕوانی ئەوەدان بە زووترین کات ئەم کابینە نوێیەی حکومەت پێکبھێندرێت و لایەنەسیاسییەکان بێ گوێدانە بەرژەوەندییە حزبییەکانیان و لە سەربنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی رێکبکەون.
لەوچوارچێوەیەشدا، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، به مه‌به‌ستى پێکهێنانی کابینەی دەیەم، لیژنەیەکی دانوستاندن لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان پێکده‌هێنێت.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، لەم رۆژانەدا مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتى کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات، كه لە پێكهێنانى کابینەی نوێى حكومه‌تدا یه‌كێتى مەرجەكانى چی دەبن؟.
ئه‌مه له كاتێكدایه، تاوه‌كو ئێستا كه زیاتر له 15 رۆژ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا تێپه‌ڕیوه و هیچ كۆبوونه‌وه و دانوستاندنێك له نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه و دیاریش نییه كه‌ى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێندرێت؟، به‌پێى چاوه‌ڕوانكراوییه‌كانیش پێ ناچێت به ئاسانى و به‌م نزیكانه حكومه‌ت پێكبهێدرێت.
پ ح ع