ئابووری

عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ و داهاته‌وه‌ هۆشدارى ده‌داته‌ هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ و داهاته‌وه‌ هۆشدارى ده‌داته‌ هه‌رێم
مه‌ودا میدیا-

عیراق له‌ باره‌ى پابه‌ند نه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ رێنماییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى مووچه‌ و داهاتى نانه‌وتییه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ هه‌رێم.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ بۆ مانگى 10ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ته‌واوبووه‌ و وه‌زاره‌ته‌ داوای داهاتی نانەوتی ئەمساڵ و ئەو قەرزانەى كردووه‌ كه‌ ساڵی رابردوو بە حكومەتی هەرێمی داوە، هاوكات وه‌زیرى داراییش به‌ نووسراوێك ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى به‌شێك له‌  رێنماییەکانى بەغدا نەبووە.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، داواكارییه‌كه‌ى عیراق له‌ نووسراوێكدایه‌ بۆ رەوانەكردنی داهاتی نانەوتی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵ و سه‌رجه‌م ئەو قەرز و پێشینانەی كە ساڵی رابردوو بە هەرێمی كوردستان دراوە بۆ مووچە كە زیاتر لە چوار ترلیۆن دینارە، له‌ ئێستاشدا به‌غدا چاوەڕێی هەرێمه‌ تاوه‌كو وەڵامی نووسراوەكە بداتەوە.

هه‌روه‌ها بە راپۆرتێکیش تەیف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق ئاگادار کراوەتەوە، کە هەرێم پابەندى بەشێکى رێنماییەکانى بەغدا نەبووە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان