ئابووری

بەغدا بە دوو گوژمە مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا بە دوو گوژمە مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران لە بەغدان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیوانی وردبینی وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوامە.

سەرچاوەیەک بە  ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە "لە ئەم هەفتەیەدا، وەزارەتی دارایی عیراق بە دوو گوژمەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچە رەوانەی هەرێم بکات، بڕەکەی زیاتر لە 500  ملیار دینارە و تا کۆتایی هەفتە تەواوی پارەکە دەنێرێت"

ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، بڕی ئەو پارەیەی کە حکومەتی هەرێم داوای دەکات بۆ مووچە زیادیکردووە، لەگەڵ رادەستنەکردنی بڕی دیاریکراوی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە حکومەتی فیدڕالی".

وتیشی "حکومەتی هەرێم بەبێ هیچ روونکردنەوە داواى ترلیۆنێک و 100 ملیار دینارى لە بەغدا کردووە، بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان