ئینستتیوتى نارین
لە سلێمانی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتێکی تردا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەوانی سلێمانی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش دەکات کە خزمەتیان لە 8 ساڵ زیاترە و هەر وەزارەتێکیش لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئیمزای لەسەرکرا، فەرمانبەرەکانی زەوییان پێدەدرێت
شارەوانی سلێمانی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش دەکات کە خزمەتیان لە 8 ساڵ زیاترە و هەر وەزارەتێکیش لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئیمزای لەسەرکرا، فەرمانبەرەکانی زەوییان پێدەدرێت
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "بەمنزیکانە زەوی بەسەر بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی کارەبادا دابەش دەکرێت".
"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئێستادا ناوی بەشێك لەکارمەندانی وەزارەتی کارەبا هاتووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوییان بەسەردا دابەش دەکەن و لە داهاتووشدا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرێتی شارەوانییەکان، زەوییان بەسەردا دابەش دەکەن".
وتیشی "ئەو فەرمانبەرانەی کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، پێویستە خزمەتیان لە 8 ساڵ کەمتر نەبێت و شارەوانی سلێمانی زەوی لەبەردەستە و هەر وەزارەتێک ناوەکانی تەواوبوو، دەتوانێت زەوییان بەسەردا دابەشبکات".