ئابووری
بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر، ئاگادار دەکرێنەوە کە ئامادەباشی بکەن و دوکانەکانیان خاوێن بکەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی سەبەتەی هەشتەمی ئەمساڵ.
بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر، ئاگادار دەکرێنەوە کە ئامادەباشی بکەن و دوکانەکانیان خاوێن بکەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی سەبەتەی هەشتەمی ئەمساڵ.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاند "هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشـە خۆراکی سەبەتەی هەشتەمی ساڵی 2024 لەسەر لیستی بریکاری مانگی تشرینی دووەمی 2024 دەكرێت، کە لە چوار بابەت پێکهاتووە، شەکر یەک کیلۆگرام، برنج سێ کیلۆگرام، نیسک یەک کیلۆگرام، زەیت یەک لیتر یەک دەبە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم مانگە دۆشاوی تەماتە بە هاوڵاتییان نادرێت، لەبەرئەوەی پێشتر لە مانگێک دوو بەشە دۆشاوی تەماتە دابەشکراوە"..
وتیشی "بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عیراق هەر بریکارێک مامەڵەی بانکی جنوب ئیسلامی نەکردبێت، بەشە خۆراکی ئەم مانگەی بەشێوەی کاتی بۆ ناچێت و دەدرێت بە بریکارێکی تر، هەر بریکارێکیش پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت".
ب ح
ب ح