ئابووری

ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بن به‌ كارمه‌ندى سه‌رژمێریی ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بن به‌ كارمه‌ندى سه‌رژمێریی ئاشكرا ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

كاتى پێشكه‌شكردنى فۆڕمى بوون به‌ كارمه‌ندى بژمێر له‌ پرۆسه‌ى سه‌رژمێریی گشتیدا كۆتاییهات و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت "لەچەند رۆژی داهاتوودا ناوەکان بڵاودەکرێنەوە". به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانییش ده‌ڵێت "تەنیا 15 بۆ 17 هەزار کەس وەردەگیرێن". 

راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "كاتى پێشکەشکردنی فۆڕمی گرێبەستی کارمەندانی سەرژمێریی، لە دواى سێ رۆژ لە کارابوونی، کۆتاییهاتووە و لەچەند رۆژی داهاتوو ناوەکان بڵاودەکرێنەوە".

به‌پێى زانیارییه‌كان، 60 هەزار و 758 فۆڕم لەلایەن دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان پڕکراونەتەوە، به‌ڵام وه‌ك شوان جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ئاشكرایكردووه‌ "لە ته‌واوى ئەو فۆڕمانەی پڕکراونەتەوە، تەنیا 15 بۆ 17 هەزار کەس بۆ بوون بە بژمێر وەردەگیرێن".

بڕیارە لە رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ سەرژمێریی گشتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان