کوردستانی
گەردوونناسێک زانیاریی له سهر یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و جهژنیش دهخاتهڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەپێی لێکدانەوەی گەردوونناسێکی کورد، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان له 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە رۆژی 28ی شووبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیانى، مانگ نوێ دەبێتەوە.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە مهودا میدیاى راگەیاند "ساڵی داهاتوو یەکەم رۆژی مانگی رهمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە رۆژی 28ی شووبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیانى، مانگ نوێ دەبێتەوە".
وتیشی "بۆ ئێوارەی رۆژی 28ی مانگی شووبات، مانگ دەبینرێت، بۆ رۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت".
بە وتەی ئەو شارەزایه گەردوونییەی هەرێم، جەژنی رەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو لە 30ی ئازاری 2025 بۆ 31 مانگ دەمێنێتەوە، چونکە رۆژی 29ی ئازاری 2025 لە کاتژمێر 13:57:47s دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە".
ئاماژهى بهوهشكرد "ئەگەر حکومێك بڕیاری لەسەر دا بە ئامێری زۆر تایبەتی گەردوونناسی لە رۆژی 29ی مانگی ئازار، وتیان مانگ بینراوە، ئەوسا مانگ تا کاتی بانگی ئێوارە تەمەنی نزیک چوار کاتژمێر و نیو دەبێت، بۆ رۆژی دوایی 30 ئازار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئەگەر بڕیاری لیژنەی فەتوا بە هۆی کەمی تەمەنی لە دایکبوونی مانگ مانەوەی لە نێو تیشکی خۆر و یان خراپی کەشو هەوا بڵێن مانگ نەبینراوە، ئەوە بۆ رۆژی 30ی ئازار ناکرێت بە جەژنی رەمەزانی پیرۆز".
روونیشیكردهوه "مانگ ئێوارەی رۆژی 30ی مانگ دەتوانرێت لە تەمەنی مانگ 28 بۆ 29 کاتژمێر لە دایکبوو زۆر بەئاسانی دەبینرێت، لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، دواتر بۆ رۆژی 31ی مانگی ئازار بڕیاری کۆتایی دەبێت، دەکرێت بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لەگەڵ ئەوەشدا مانگی رەمەزانی پیرۆزی ساڵی داهاتوو لە بەینی 29 بۆ 30 رۆژ دەمێنێتەوە".
پ ح ع