ئابووری

42 هه‌زار كه‌س پاره‌یان پێده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


42 هه‌زار كه‌س پاره‌یان پێده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنی کوردستان لە کۆمیسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى پاره‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كرێت كه‌ ناویان وه‌ك كارمه‌ندى كۆمیسۆن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هاتبووه‌وه‌". ده‌شڵێت "پارەکەش لە رێگەی بانکە حکومییەکان و و لقەکانیان پێیانده‌درێت".

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند "سه‌رقاڵى وردبینیکردنن لە لیستی ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ناویان هاتبووه‌وه‌ وه‌ك كارمه‌ندى كۆمیسیۆن ه‌ هێشتا تەواو نەبووە و چەند رۆژێکی ترى پێویسته‌".

وتیشى "ده‌بێت ناوی ئەو کارمەندانەی دەوامیان نەکردووە دەربهێندرێت و جیابكرێته‌وه‌ له‌وانه‌ى ده‌وامییان كردووه‌".

راشیگه‌یاند "دابه‌شكردنى پاره‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش ده‌كه‌وێته‌ هەفتەی داهاتووه‌وه‌ و لە رێگەی بانکە حکومییەکان و لقەکانیان پاره‌كه‌یان پێده‌درێت".

42 هەزار كەس وەك كارمەندى كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناویان هاته‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان بڕى 150 بۆ 250 هەزار دیناریان پێدەدات و کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دیناریان پێده‌درێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان