ئابووری
ته‌نیا سێ رۆژ ماوه بۆ وه‌رگرتنى پاره له حاجییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "كۆتا رۆژ بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى حه‌ج له ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان بۆ حه‌جى ئه‌مساڵ هاتووه‌ته‌وه 12ى ئه‌م مانگه‌یه، واته ته‌نیا سێ رۆژ ماوه".
كاروان ستوونى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ته‌نیا سێ رۆژ ماوه بۆ وه‌رگرتنى قۆناغى یه‌كه‌مى پاره له ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان هاتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ساڵى 2025".
وتیشى "كۆتا رۆژ بۆ وه‌رگرتنى پاره، 12ى ئه‌م مانگه‌یه واته رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه".
سه‌باره‌ت به تێچووى حه‌جكردن بۆ هه‌ر حاجییه‌ك، كاروان ستوونى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "تاوه‌كو ئێستا به ته‌واوى رێژه‌ى پاره‌كه دیارینه‌كراوه كه چه‌ندى تێده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌ك ساڵى پار هه‌ندێك كه‌متر یان زیاترى تێبچێت".
تێچووی هەر حاجییەک بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فڕۆكه بریتییه له شه‌ش ملیۆن و 350 هه‌زار دیناری عیراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به پاس پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار دیناری عیراقییه.
پ ح ع