کوردستانی
وەزارەتی دارایی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی،ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی وئابوری بەسەرپەرشتى بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی ژمارە (٤)ی ئاسایی خۆی بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیاری نوێدرا.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی،ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی وئابوری بەسەرپەرشتى بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی ژمارە (٤)ی ئاسایی خۆی بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیاری نوێدرا.
له راگهیەندراوی وەزارەتی داراییدا هاتووە"لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا لەسەر:
1-کاراکردنی سندوقی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستاندا و کردنەوەی ههژمارێكی تایبەتی بانکی بۆ ئەو سندوقە.
2-بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی راسپێردرا لەسەر ئامادەکردنی پەیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە دەبێتە تاکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان لەهەرێمدا، بەشێوەیەک گشت خانەنشینانی (شارستانی، سەربازی، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، یەکە رێکنەخراوەکانی هێزەکانی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت.
3-بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری راسپارد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشمەرگە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بگرنە بەر بەمەبەستی یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
4-بڕیاردرا لەسەر پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کردنەوەی ههژمارێكی کەسی بۆ سەرجەم موچەخۆران.
5-ئامادەکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەکان.
6-بڕیاردرا لەسەر هەماهەنگی تەواو لە نێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پێناو جێبەجێکردنی خێرای یاساکەدا.