کوردستانی
وه‌زیری خوێندنی باڵا دڵنیایی دەداتە خوێندکاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆ و راگری په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا دڵنیاییان دایه قوتابیان كه خوێندنی ئه‌مساڵیان به فیڕۆ ناچێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆ و راگری په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا دڵنیاییان دایه قوتابیان كه خوێندنی ئه‌مساڵیان به فیڕۆ ناچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا د.ئارام قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز و کەسوکاری بەڕێزیان دڵنیا دەکەینەوە، کە خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ ناچێت و زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن بۆ سەرخستنی پرۆسەى خوێندن".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی سەرجەم زانکۆ و راگری پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ جەختیان کردەوە، پشتیوان دەبن بۆ دەربازکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتکاری).