ئابووری
دۆلار‌و تمه‌ن هه‌رزانبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، هاوكات نرخى تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلار زیاتر دابه‌زى.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى 100 دۆلار بۆ 150 هه‌زار و 300 دینار دابه‌زی".
باسى له‌وه‌شكرد "هاوكات نرخى تمه‌ن به‌رده‌وامه له دابه‌زین و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار گه‌یشته شه‌ش ملیۆن و 660 هه‌زار تمه‌ن به كاش، هاوكات به شێوه‌ى حه‌واڵه بۆ شه‌ش ملیۆن و 940 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زى".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى تمه‌ن به‌رده‌وامه له‌دابه‌زین و دۆلاریش به‌راورد به هه‌فته‌كانى رابردوو هه‌رزانبووه.
ع