کوردستانی
بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ناحیەی جەلەولای سەر بەقەزای خانەقین چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کاتێک ویستویەتی بۆمبێکی چێندراو دابنێت تەقیوەتەوە پیادا بەوهۆیەوە کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی جەلەولای سەر بەقەزای خانەقین چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کاتێک ویستویەتی بۆمبێکی چێندراو دابنێت تەقیوەتەوە پیادا بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە ئەو چەکدارە هەردوو دەستی پەڕیوە و دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە عیراقییەکانەوە براوەتە نەخۆشخانە و کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "کە ئەو چەکدارە ناوی (مونیر ئەرکان غانم)ە و دانیشتووی جەلەولایە و خێزانەکەشی براون بۆ لێکۆڵینەوە".