ئابووری

كێشه‌ى مووچه‌ى مانگى 11 و 12 چاره‌سه‌ركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى مووچه‌ى مانگى 11 و 12 چاره‌سه‌ركرا

مه‌ودا میدیا-

بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تى دارای عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12ى ئه‌مساڵ چاره‌سه‌كراوه‌.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "دەست بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵ کراوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت، بەتایبەت کێشەی نەمانی پارەی نەختینە بۆ دابینکردنی مووچە کە بە گواستنەوەی پارە لە پشکی بەکاربردن بۆ پشکی مووچە چارەسەر دەکرێت".

وتیشى "دواکەوتنی مووچەی مانگی 10 پەیوەندی بە کێشەی نەمانی پارەی نەختینەوە هەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و تا ئێستا دوو جار لیستی مووچە بۆ بەغداد نێردراوە و وەزارەتی دارایی عیراقیش دەڵێت کەم و کوڕتی لە لیستی مووچەدا هەیە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان