کوردستانی
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی 23 یان 24ی نیسان دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
مامۆستا عەتا پێنجوێنی، جێگری لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی 23 یان 24ی نیسان دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئەویش وەک دەزانین دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان پەیوەستە بە بینینی مانگەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر شەوی 22 لەسەر 23ی نیسان مانگ ببینرێت ئەوا رپژی 23ی مانگ دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا رۆژی هەینی کە دەکاتە 24ی نیسان بە دڵنیاییەوە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان".