تەندروستی
ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شارەزوور ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/11، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لە هۆکاری پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی لە قەزای شارەزوور بڵاوکردەوە.
شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی رایگەیاند "رووداوەكەی شارەزوور لە ئەنجامی تێكەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ بووە بە ئاوی خواردنەوە، ئەو تێكەڵبوونەش بەهۆی لافاوەوە دروستبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئێستادا كێشەی تێكەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ لە شارەزوور چارەسەركراوە و هاوڵاتییان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن و هیچ كێشەیەكی نییە".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژانی 6 و 7 و 8ی 2024/11، بەشێوەیەکی بەربڵاو نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەوە کە بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی گشتیی رەئوف بەگ لە قەزاکە نزیکەی سێ هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون.