ئابووری
تورکیا لایەنی سێیەمە لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەھۆی راگرتنی نەوتی ھەرێمەوە، عیراق ساڵانە 20 ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەیەکی راوێژکاریی لە بەغدا، سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەڵسەنگاندن بۆ تێچووی دەرھێنانی نەوت دەکات، چونکە پرسێکی گرنگە بۆ عیراق و ھەرێم، لەناو یاسای بودجەشدا بڕگەیەکی تایبەت بە نەوت ھەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "لایەنی سێیەم لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، توركیایە و پێویستە لەگەڵ ئەنکەرەش رێککەوتن بکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 2023/3/25، بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس، ھەناردەی نەوتی ھەرێم راگیرا کە رۆژانە 400 ھەزار بەرمیل لە ھەرێمی کوردستان و 75 ھەزار بەرمیلیش لە کەرکوکەوە ھەناردە دەکرا.
ب ح