ئابووری
بێكاریی لە هەڵەبجە لە ئاستێكی بەرز و مەترسیداردایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی توێژینەوەیەك 54٪ی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێکارن، کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 29 ساڵیدایە.
ئاكۆ ئەحمەد، سەرۆكی بەشی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە زانكۆی هەڵەبجە رایگەیاند "لە هەڵەبجە 39٪ی كەسانی خاوەن خێزان بێكارن، لە کاتێکدا دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بە رێژەی 54٪ کاریان دەستناکەوێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رێژەی بێكاریی لە سنووری هەڵەبجە لە ئاستێكی بەرزدایە و هۆكارێكە بۆ كۆچی گەنجانی سنوورەكە، پێویستە حكومەت كەمیبكاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجیان لە توێژینەوەکە ئەوەیە بە حكومەت بڵێن، رێژەی بێكاریی لە هەڵەبجەدا هەیە، كەرتی تایبەت و گشتیی دەتوانن دەستی ئەو گەنجانە بگرن، بەڵام حكومەت بەپێی پێویست هەلی كاری بۆ گەنجان نەڕەخساندووە".
ب ح