ئابووری
نرخى دۆلار دابه‌زینى نوێى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى نوێى تۆماركرد و هاته خانه‌ى خوار 150 هه‌زار دینار.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له‌ماوه‌ى دوو رۆژدا به‌شێوه‌یه‌كى باش دابه‌زیووه".
وتیشى "100 دۆلار بۆ 149 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زینى تۆماركرد، له ماوه‌ى چوار هه‌فته‌ى رابردوو به‌و شێوه‌یه دانه‌به‌زیووه".
به‌پێى سیاسه‌تى نوێى بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، نرخى سوى بانكى داده‌به‌زێت، له‌به‌رانبه‌ردا نرخى دۆلار دابه‌زین تۆمار ده‌كات و نرخى ئاڵتوون و نه‌وت به‌رزده‌بنه‌وه".
ع