ئابووری
هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكرا دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامێكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆكارى دواكەوتنی ناردنی پارهى مووچەی مانگی 10 لە بەغداوە بۆ چارەسەرنەكردنی ئهو كێشانه دهگهڕێنێتهوه كه له لیستی مووچەدا ههیه و دهشڵێت "بهشێكى ترى نەگەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی و تەواوبوونی بەشە بودجەی هەرێمه".
سۆران عومەر، ئهندامى لیژنهى دارایی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكردووه "به هۆى چارەسەرنەكردنی كێشەكانی لیستی مووچە و هاوتاكردنی خانەنشینان و بەشەبودجەی هەرێم كە هیچ پارەیەكی بۆ مووچە نەماوە و بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالیش بەبانكیكردنی مووچە لە بەشە بودجەی هەرێم دەكرێت، عیراق بۆ مووچەی مانگی 10 بڕى 250 ملیار دینار دەبڕێت".
راشیگهیاندووه "بۆ مووچهى ئهم سێ مانگهى كۆتایی ساڵ كه ماوه، داوا دهكات، لە بودجەی وەبەرهێنانی هەرێم مووچە دابینبكرێت، وه داهاتی نانەوتیش رادەستنەكراوە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "كێشهى دوو موچەیی و نەبوونی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و بایۆمەتری و دامەزراندنی نوێ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەركوك تاوهكو ئێستا چارەسەرنەكراون، بۆیە پیویستە هەرێم لەوە زیاتر یاری بە قوتی خەڵك نەكات و مەترسی بۆ مووچەی مانگەكانی كۆتایی ساڵ دروستنەكات و لە داهاتی نەوت و ناوخۆ ئەو مووچانە دابینبكات".
هاوكات، وەزارەتی دارایی ھەرێم ئهو داواكارییانهى عیراق به بیانوو ناو دهبهن بۆ ئهوهى پارە بەتەواوی نەنێرێت و لێبڕین بکەن، بهپێى ئهو زانیارییانهشى دهست مهودا میدیا كهوتووه بڕیاره وهفدێکی ترى دارایی هەرێم سهردانى بەغدا بكهنهوه و ئەو داواکارییانەی بەغدا جێبەجێبکەن.
ئەمه لەکاتێکدایە، بڕیار وایه محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سبەینێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و تەوەریکی گفتوگۆکانی پرسی مووچە دەبێت.
پ ح ع