کوردستانی
لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان سبەی قەدەغەی هاتووچۆی گشتیی رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سبەی هەینی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین قەدەغەی هاتووچۆی گشتیی رادەگەیەنرێت تەنها کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و ئەو هێزانەی پێشمەرگە دەتوانن هاتووچۆ بکەن کە لە ئەرکدان.
ئیدارەی ڕاپەرین بڵاویکردووەتەوە "بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیان و تەندروستیی هاوڵاتییانی ناوچەکەمان لە مەترسیی پەتا و ڤایرۆسی کۆرۆنا, داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری ئیدارەکەمان دەکەین هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکان بن, ئاگاداری هەموو لایەکیش دەکەینەوە هەر لەم چوارچێوەیەدا بە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کوڕۆنا سبەینێ هەینی ڕێکەوتی 10/ 4 / 2020 گەشت و سەیران کردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و داوا لەهەمووتان دەکەین پابەند بن و هاوکارمان بن بۆئەوەی لەم جەنگی دژی کۆرۆنایە و سەلامەتیی هاوڵاتییانمان سەرکەوتوو و سەرفرازبین".

هاوکات بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕینێش لە رێگەی کۆنوسێکەوە رێکارەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ بەم شێوازەی خوارەوە بۆ سبەی دیاریکردووە.