ئابووری

كاتى وه‌رگرتنى پاره‌ له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌ج ده‌كه‌ن درێژ ده‌كرێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى وه‌رگرتنى پاره‌ له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌ج ده‌كه‌ن درێژ ده‌كرێته‌وه‌؟
مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 12ى تشرینى دووه‌مى 2024، كۆتا رۆژى وه‌رگرتنى پاره‌ بوو له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌جى ساڵى 2025 هاتووه‌ته‌وه‌ و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "كاته‌كه‌ى درێژ ناكرێته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ى پاره‌یان راده‌ست نه‌كردووه‌ كه‌سى دیكه‌ ده‌خرێته‌ شوێنیان".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت رایگه‌یاند "لە رێگەی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ و تەلەفۆنیشه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئەو کەسانەى كه‌ ناویان بۆ حەج دەرچووە ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پارە بهێنن، بۆیە هەرکەس ئەمڕۆ راده‌ستى نه‌كات مافی ده‌فه‌وتێت و کەسێکی دیکە ده‌خرێته‌ شوێنى"
 
دوایین کات بۆ پێدانی یەکەم گوژمەی پارەی چوونە حەج کە چوار ملیۆن دینارە، کۆتاییهاتنی کاتی دەوامی ئەمڕۆیە و تاوەکو ئەمڕۆش نرخی تێچووى به‌ ته‌واوى دیاری نەکراوە.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان