ئابووری

كاره‌باى سلێمانى روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ "زانیاریی له‌ سه‌ر پاره‌كه‌ نادیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ڕوو"

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاره‌باى سلێمانى روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ "زانیاریی له‌ سه‌ر پاره‌كه‌ نادیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ڕوو"
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانیدا نه‌ماوه‌، بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ بڕە پارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە و یەك فەرمانبەر راگیراوە".

لە روونکردنەوەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "كەناڵێكی ئاسمانی بەشێوەیەكی چەواشەكارانە و بەرنامە بۆ داڕێژراو لە پێناو لێدان لە شاری سلێمانی و دوور لە هەموو ئیتیكێكی رۆژنامەوانی، باس لە كەیسی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار دەكات لە رێگەی وەسڵی بەتاڵەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، زانیارییەكانی ئەو كەناڵە پڕە لە هەڵە و ناوزڕاندن و تەشهیر بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرایەتیمان، بەو پێیەی راستەوخۆ ناوی فەرمانبەرەكان و پێگە و پلەكانیان دەهێنرێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نییە و هیچ بڕە پارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە و یەك فەرمانبەر راگیراوە و لیژنەیەكی لیكۆڵینەوەش پێكهێنراوە و وردبینی لە دۆسێكاندا دەكەن و تائیستا لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكان بەردەوامە و چاوپۆشیش لە هیچ فەرمانبەرێك ناكرێت لەكەیسەكە تێوەگلابێت".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە ئێستادا ئەم كەیسە ئاڕاستەی دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و دادگا ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە، كە كێ تاوانبارە و كێش بێ تاوانە، بۆیە بۆ هیچ كەس و لایەنێك نییە لە بری دادگا بڕیار بدات بەتۆمەتباركردنی بەڕێوەبەرایەتییەك و فەرمانبەرەكانی، سەبارەت بەم بابەتە بە مافی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆماربكەین".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان