ئابووری
به‌رزبوونه‌وه‌ى بیتكۆین و دابه‌زینى ئاڵتوون، له داهاتوو چى رووده‌دات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى دراوى دیجیتاڵى بیتكۆین به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له ماوه‌ى ته‌نها سێ رۆژدا 10 هه‌زار دۆلار گرانبووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دراوى بیتكۆین بهرزبوونهوهیهكى تر‌ى تۆماركرد و گه‌یشته 90 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر بیتكۆینێك.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه نرخى یه‌ك بیتكۆین گه‌یشته 80 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام بهرزبوونهوهكانى به‌رده‌وامه و له‌و دوو رۆژه‌دا بڕى 10 هه‌زار دۆلار، واته یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
له دواى ده‌رچوونى دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، گۆڕانكاریی خێرا له ئاڵتوون و بیتكۆین روویانداوه، له‌به‌رانبه‌ریشدا نرخى ئاڵتوون له بۆرسه به رێژه‌یه‌كى زۆر دابه‌زینى تۆماركردووه.
ره‌حمان جه‌میل، شاره‌زاى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى بیتكۆین و دابه‌زینى نرخى ئاڵتوون له بۆرسه، په‌یوه‌ندییان به ده‌رچوونه‌وه‌ى تره‌مپ هه‌یه وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و گۆڕانكارییه خێراییانه نائاسایین، هه‌م له بیتكۆین و هه‌م له ئاڵتوون، ره‌نگه له رۆژانى داهاتوو بڕیار بدرێت به‌تایبه‌ت له باره‌ى ئاڵتوون و سودى بانكى ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى ئاڵتوون له بۆرسه ده‌بێت".
ع