ئینستتیوتى نارین

شۆڕش ئیسماعیل: پێویستە یەكێتی و پارتی هاوكارمان بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆڕش ئیسماعیل: پێویستە یەكێتی و پارتی هاوكارمان بن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2024/11/16،رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆلان بەڕێوەچوو.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند  "پێویستە تاوەکو كۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە یەكبگرنەوە"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوكاریان بن لە یەكخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، چونکە چارەنووس و داهاتووی كوردستان بەندە بە بوونی سوپایەكی بەهێز و خاوەنی توانای سەربازیی پێشكەوتوو". 

ئەوەشی خستەڕوو "کە بە پلانێکی دوور مەودا بەردەوام دەبن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەشیان کردووە بە ئەمری واقیع، ئامانجیان بنیاتنانی سوپایەكی یەكگرتووی نیشتمانییە، كە پارێزگاری لە خاكی كوردستان بكات".

باسی لە ئەوەشکرد "کە ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان لە چاكسازییەکان و پێكهێنانی سوپای یەكگرتووی كوردستان هاوكاری وەزارەتەکەیانن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان