ئابووری
دەرماڵە بە خوێندکاران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار، دەربڕی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ دەرماڵەی خوێندکاران و چاکسازیی لە زانکۆکان داوایکردووە.
ئەمڕۆ شەممە 2024/11/16، د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەمەبستی چاکسازیی زانکۆکان، بەشە ناوخۆییەکان و دەرماڵەی خوێندکاران، داوای 7 ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی پارەکە دەربڕیوە، تەنها ئەنجومەنی وەزیران ماوە رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەیان بدات".
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی خوێندنی باڵا شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران، دیاریکردووە بەشێوەیەک بۆ خوێندکارانی ناو شارەکان مانگانە 40 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
ب ح