ئابووری

هۆكارى زیاتر گرانبوونى نرخى به‌نزین ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى زیاتر گرانبوونى نرخى به‌نزین ئاشكرا ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

له‌ئێستا باس له‌ گرانبوونى نرخى به‌نزین ده‌كرێت بۆ هه‌ر لیترێك 25 دینارى چووته‌ سه‌ر و وته‌بێژى بازاڕى سووته‌مه‌نى سلێمانىش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌شێك له‌ هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئێستا بۆ هه‌ر تۆنێك 10 دۆلار گرانتر نه‌وتى خاو ده‌دات به‌ پاڵاوگه‌كان و بازرگانانیش ناچارن نرخه‌كه‌ى زیاد بكه‌ن".

سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نرخى به‌نزین له‌ به‌رزیدایه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و بۆ هه‌ر لیترێك 25 دینارى تر زیاتر بووه‌ و نرخى لیترێك به‌نزینى نۆرماڵ له‌ 925 دیناره‌وه‌ بووه‌ته‌ 950 دینار.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رامیار رزگار، وته‌بێژى بازاڕى سووته‌مه‌نى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌شێكى هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بوونى مه‌نه‌فێس و بۆجه‌ر له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌شێكى دیكه‌ى گرانى نرخى نه‌وتى خاوه‌ له‌ رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ كاتێك ده‌یدات به‌ پاڵاوگه‌كان".

وتیشى "ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌ر تۆنێك له‌ نه‌وتى خاو 10 دۆلار گرانتر ده‌یدات به‌ پاڵاوگه‌كان و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى گه‌وره‌ ده‌خاته‌ سه‌ر نرخى به‌نزین و گرانبوونى".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان