راپۆرت
دوو برا دواى 10 ساڵ دابڕان، نامه‌یه‌كى فه‌یسبووك به یه‌كیان شاد ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چیرۆكى ئێزدییه‌كان له دواى هێرشى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان كه شنگال بوو گه‌لێك زۆر و جۆراوجۆرن، هه‌ندێكیان تا ئه‌و راده‌یه ناخهه‌ژێنه مرۆچ له ئاستییه خۆى پێراناگیرێت ئه‌گه‌ر فرمێسكه‌كانى تۆزێك ئارامى به دڵى نه‌به‌خشێت.
له ناو هه‌موو چیرۆكه جیاوازانه‌ى به سه‌ر خێزانه ئیزدییه‌كاندا هاتووه، لێره‌دا چیرۆكى دوو برا ده‌خه‌ینه رۆوو كه دواى 10 ساڵ دابڕان و ونبوون له یه‌كتر به‌هۆى فه‌یسبووكه‌وه یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه و به یه‌ك شاد ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ر لایه‌نى خراپى نییه، به‌ڵكو ده‌توانین سوودێكى زۆرى لێ ببینین و هاوشێوه‌ى ئه‌م چیرۆكه چه‌ندین خێزان و كه‌سوكار ته‌نها له رێگه‌ى تۆڕه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵیه‌تییه‌وه یه‌كتریان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌م چیرۆكه چۆن روویداوه و چۆن ئه‌م دوو برایه یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه؟ با بۆتانى باسكه‌م.
پاش ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له ساڵى 2014 هێرشیان كرده سه‌ر شنگال، ئه‌مه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئایدین و رۆژینى برا له یه‌كتر دابڕێن.
ئایدین کە گەنجێکی ئێزیدییە دواى 9 دابڕانى له برا ونبووه‌كه‌ى، ساڵى رابردوو لە هەژماری خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووک دەستده‌كات بە بانگەشەکردن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات براكه‌ى كه ناوى رۆژین حەدید تەڵاڵە نامه بۆ ئایدینى براى بنێرێت و ئایدینیش بڕوا ناكات چونكه پێى سه‌یر ده‌بێت ئه‌وه‌نده به ئاسانى براكه‌ى بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نه‌بووه.
رۆژین چیرۆكى ژیانى ده‌گێڕێته‌وه كه چی به‌سه‌ردا هاتووه و چۆن براكه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "لە ساڵی 2014 چەکداره‌كانی داعش بردوونى بۆ سوریا و له‌به‌ر ئەوەی منداڵ بوون، خێزانێک هەڵی گرتوونەتەوە و دواتر ئەو خێزانەش فرۆشتوونی بە خێزانێکی تر".
ده‌شڵێت "پاش ئه‌وه‌ى داعش كۆتایی هات بۆ کەمپی دەستبەسەرکردنی هۆل كراوه، بەڵام کەسێک دەدۆزێتەوە و بە قاچاخ لەو کەمپە دەیباتە دەرەوە و ساڵانێک لە سوریا دەژی و چى لە توانایدا بێت ده‌یكات ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى بڕه پارەیەک كۆ بكاته‌وه و بەدوای خێزانەکەیدا بگه‌ڕێت".
رۆژین باس له‌وه‌ش ده‌كات "کە لە كه‌مپى هۆل دێته دەرەوە مۆبایلێک ده‌کڕێت و لە سۆشیال میدیادا دەست بە گەڕان ده‌كات، لە فەیسبووک بەدوای ناوی براکەیدا دەگەڕێت، به‌ڵام وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێده‌كات "ئاسان نه‌بووه، چونكه چەندین کاتژمێر لە گەڕان و گەڕان بەسەر بردووه تاوه‌كو توانیوێتى ناوی براکەى بدۆزێتەوە کە ئایدن حەدیده".
برا ونبووه‌كه ده‌شڵێت "داواکاریی هاوڕێیەتیم بۆ نارد و دەستم کرد بە پەیوەندی لەگەڵیدا، به‌ڵام لە سەرەتادا باوەڕی نەکرد كه رۆژینى برای بم، بۆیه چەندان بەڵگەم خسته‌ڕوو، لە کۆتایدا باوەڕی کردوو کە من رۆژینى برایم و ئیتر دەستمان به پلاندانان كرد بۆ یەکتربینینەوە و ژیانکردن پێکەوە".
ئه‌م دوو برایه له پاش ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ى بینیویانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى یه‌كتر، به‌یه‌كگه‌یشتنیشیان ئاسان نه‌بووه، ئه‌گه‌رچى زۆر دڵخۆشبوون به یه‌كتر دۆزینه‌وه به‌ڵام ده‌ڵته‌نگ و نیگه‌ران بوون به‌وه‌ى چۆن به یه‌كتر شادببنه‌وه و پێكه‌وه ژیان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژین هیچ ناسنامە و بەڵگەنامەیەکی گەشتکردنی نەبووە، بۆیه ده‌بێت بە قاچاخ بڕواتە دەرەوەی سوریا، بۆیه رۆژین پەیوەندی بە مامیەوە ده‌کات، رێگەیەکى بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی دەربچێت له سوریا.
رۆژین روونیده‌كاته‌وه "مامی پێى وتووه، نیگەران مەبە، هەوڵ دەدەم رێگەیەکت بۆ رێکبخەم، دواى دوو بۆ سێ رۆژێك، مامم پێى وتم، کەسێک پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ ئەوەی دەرت بکات، سوپاس بۆ خودا له‌و رێگه‌یه‌وه به خێزان و براکەم شادبوومەوە".
ئێستا ئەو دوو برایه ئاشكرایان كردووه "له ژیانێکی ئارام‌دا دەژین و پلانیان هه‌یه له داهاتوودا خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن و کارێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە، یان بۆ خوێندن و کارکردن بڕۆنه دەرەوەی وڵات".
پ ح ع