ئینستتیوتى نارین

بە زووترین کات مووچەی مانگی 10رەوانەی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە زووترین کات  مووچەی مانگی 10رەوانەی هەرێم دەکرێت
رێباز حەملان لە شوێنی مەسعود حەیدەر وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستبەکار بوو.

رێباز حەملان، رایگەیاند "هەر ئەمڕۆ 2024/11/17، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق کۆبووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە زووترین کات وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەکرێت و بە زووترین کات ، مووچە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان".

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی 40 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تشرینی یەکەمیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش دیارنییە کەی بەغدا مووچە رەوانەی هەرێم دەکات.
Qaiwan
Qaiwan