ئابووری

پارێزگاى سلێمانى بۆ بانكى ناوه‌ندى: فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى ته‌وتین بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاى سلێمانى بۆ بانكى ناوه‌ندى: فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى ته‌وتین بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە بانكی ناوەندیی عیراق كردووه‌ پڕۆسەی بەبانکیکردن "ته‌وتینى" مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە دەستپێبكات.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە رۆژی چواری تشرینى دووه‌م بەواژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، ئاراستەی بانكی ناوەندیی عیراق كراوە "داوا لە بانكەكە دەكات بە پستبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن".

لە نووسراوەكەدا هاتووە "بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، داوا لە بانكەكەتان دەكەین،  رێكارە پێوستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان