ئابووری

حکومەتی هەرێم داوای پارە لە بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم داوای پارە لە بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رێوشوێنە کارگێڕییەکانی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی  تەواو کردووە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عیراقە پارەیان بۆ تەرخان بکات.
 
د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند  "وەزارەتەکەمان رێوشوێنە کارگێڕییەکانی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان تەواو کردووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەت لە بەغدا، داوای لە حکومەتی عیراق کردووە بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

 هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان حکومەتی هەرێم، پێویستی بە نۆ ملیار دیناری مانگانە هەیە. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان  9 هەزار و 800 دەرچووە و بەشێکی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan