ئابووری
دابەشکردنى پارە بەسەر جووتیاراندا دەکەوێتە دواى سەرژمێریى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕی 158 ملیار دینار، لە پارەی گەنمى جووتیاران گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێم، بەڵام دابەشکردنى بەسەر جووتیاراندا دەکەوێتە دواى پڕۆسەى سەرژمێریى دانیشتووان.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند "هەر چەکێکى بانکى کە دەگاتە بانک، پاش 72 کاتژمێر دەتوانرێت خەرجبکرێت بەپێی ئەو رێکارەش خەرجکردنى پارەکە دەکەوێتە 20ی مانگ کە رۆژى سەرژمێرییە و ناتوانین لەو رۆژەدا چەک بەسەر جووتیاراندا دابەش بکەین و دەکەوێتە دوای پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان" .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە پارەى گەنمى ئەمساڵ بڕى 130 ملیار دینار ماوە خەرجبکرێت و چاوەڕوانن پێش کۆتایى ئەمساڵ بە گوژمەیەکی تر خەرجبکرێت".