ئابووری
بڕیارێك بۆ خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌كرێت "ده‌بێت ئه‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدا بێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی سه‌باره‌ت به خانەنشینی فەرمانبەران بڕیارێك دەردەكات و تێیدا رایده‌گه‌یه‌ێت "هەر فەرمانبەرێک داوای خانەنشینبوون بکات، دەبێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر بێت و خزمەتی راژەی 15 ساڵ بێت". راشیده‌گه‌یه‌نێت "ئەو فەرمانبەرانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە یان فەسڵكراون دەتوانن داوای خانەنشینی بكەن".
له گشتاندنێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا، كە واژۆی بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی کراوە، هاتووه "هەر فەرمانبەرێک داوای خانەنشینبوون بکات، دەبێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر بێت و خزمەتی راژەی 15 ساڵ بێت، ئەوانەشی تەمەنیان 45 ساڵە دەبێت راژەی خزمەتیان 25 ساڵ بێت".
به‌پێى گشتاندنەكە، ئەو فەرمانبەرانەی لەپێش 1/1/2020 فەسڵکراون یان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەگەر لەو کاتەدا تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوە بووبێت و 20 ساڵ خزمەتیان هەبووبێت، دەتوانن خانەنشین ببن.
ئه‌وه‌ش هاتووه "ئەوانەشی لە پاش هەمان رێککەوت فەسڵکراون یان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و تەمەنیان لە سەرووی 45 ساڵە و 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، بە هەمان شێوە دەتوانن مامەڵەی خانەنشینبوون بکەن".
پ ح ع