ئابووری

نرخى ته‌ماته‌ گرانبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى ته‌ماته‌ گرانبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

جارێكى تر نرخى ته‌ماته‌ له‌ بازاڕه‌كان گرانبووه‌ته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى نه‌مانى به‌رهه‌مى ناوخۆیه‌ و به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانیش ده‌ڵێت جۆرێكى ته‌ماته‌ هه‌یه‌ ئێرانییه‌ ئه‌وه‌ گرانبووه‌.

ئه‌كره‌م سه‌عید، فرۆشیار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ له‌ جۆرى زۆر باش له‌ بازاڕ 1500 تا 2000 دیناره‌".

وتیشى "هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ نه‌ماوه‌ و خواست زیاتر بووه‌ له‌سه‌ر ته‌ماته‌، ئه‌وه‌شى هه‌یه‌ هاورده‌یه‌ و گران ده‌كه‌وێت".

سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ته‌ماته‌ زۆر گران نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ى له‌ عه‌لوه‌ هه‌یه‌ كیلۆى له‌ هه‌زار دینار بۆ خواره‌وه‌یه‌، به‌ڵام جۆرێكى ته‌ماته‌ى ئێرانى هه‌یه‌ هى به‌یتى پلاستیكى ئه‌وه‌ له‌ عه‌لوه‌ كیلۆى 1300 دینار ده‌كه‌وێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ گرانتره‌ بۆ هاوڵاتیی".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا پێگه‌یشتووه‌ و هاتووه‌ته‌ بازاڕ ئه‌وه‌ش واده‌كات نرخى ته‌ماته‌ له‌ رۆژانى داهاتوو زیاتر دابه‌زێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان