ئابووری

مه‌سرور بارزانى: راوه‌ستانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم زیانى زۆرى هه‌بووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى: راوه‌ستانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم زیانى زۆرى هه‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، راگرتنی ئەو پڕۆسەیە زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتیی داوە.

مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوێگى گرنگه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "راوه‌ستانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ مانگى ئادارى ساڵى رابردوو، زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتیی داوە و پێویستە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

شایه‌نى باسه‌، له‌ رۆژى 25ى ئادارى ساڵى 2023، دواى بڕیارى دادگاى پاریس له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، دادگاى فیدراڵیی عیراق هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى راگرت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان