ئابووری

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قه‌رزى بچوك ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قه‌رزى بچوك ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووک دەكرێت.

بەپێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم " لە %20ى قەرزی بچووک لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەو لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت".

یەكەمیان "لێخۆشبوون لە %20 له‌ كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووک دەبێت".

دووەمیان "دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەک گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە".

نزیكه‌ى هەشت هەزار كەس لە پێدانی قەرزی بچووک سوودمەند بوونە، لە نێوان ملیۆنێک تاوەكوو 15 ملیۆن دینار قەرزیان لە حكوومەت بۆ كردنەوەی پڕۆژەی بچووک پێدراوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان