ئابووری
له باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان روونكردنه‌وه ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان كه له ساڵى نه‌وه‌ده‌كان ئاواره‌ى ئێران بوون روونكردنه‌وه ده‌دات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه هاتووه "وەک هەموولایەک ئاگادارن بابەتی قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتییانی ئاوارەی پارێزگای هەڵەبجە بۆ وڵاتی ئێران، چەندین جارە ئەم بابەتە بەبێ هیچ نوسراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند جوڵێنراوە بۆ مەرامی سیاسیی و شەخسی".
باس له‌وه‌شكراوه "پارێزگای هەڵەبجە پاش بەدواداچونی بۆ ئەم کەیسە لەڕێگای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە بابەتی قەرەبوکردنەوە، کە لیژنەی تایبەتمەند دروستکراوە بۆ پێداچونەوە و یەکلایکردنەوەی ئەو کەیسە، لەئیستادا هیچ نوسراوی فەرمی نییە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی قەرەبوکردنەوەكە چ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود حکومەتی ناوەند".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە دڵنیا دەکەینەوە بەدوای ئەم کەیسەوەین و لەکاتی بونی بەڵگە و نوسراوی فەرمی لەسەر دەستپێکردنەوەی بابەتی قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە کە ئاوارەی وەڵاتی ئێران بوون، هەموو هاوڵاتییانی خۆشەیستی پارێزگای هەڵەبجەی لێ ئاگاداردەکەینەوە".
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان كرد به مامه‌ڵه‌و سه‌ردانى وڵاتى ئێرانیان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى فۆڕمى ئاواره‌یی، به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
ع