کوردستانی

نەخۆشخانەی گشتی بالیسان لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەی گشتی بالیسان لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی گشتی بالیسان سەبارەت بەدووبارە داخستنەوەی رێگای زینەتیر و گیان لەدەست دانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو  و بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی ئەمبولانسەکان روونکردنەوە دەدات.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئێمە لەنەخۆشخانەی گشتی بالیسانەوە وێڕای دڵگرانیمان بەم دۆخەی هاتووەتە ئاراوە،دەمانەوێ چەند خالێک بۆ رای گشتی و هاوڵاتییانی سنورەکەمان ڕونبکەینەوە:

1-دوای کرانەوەی ڕێگای زینەتیر کەجێگای دلخۆشیمان بوو بۆ گواستنەوەی حالەتە کت وپڕەکان،بەلام هاتووچۆ بۆپزیشک وکارمەندانمان نەبووە لەکاتێکدا هەموو پزیشکەکانمان وبەشێک لەکارمەندانی تەندروستی ئێشکگر پێشتر هاتوو چۆیان بەم ڕێگەیەدا بووەودانیشتوی شاری هەولێرن،تەنانەت ئێمە پزیشکەکانی خۆمان کەدەوامی فەرمیان تەواو بووە بەئۆتۆمبێلی خۆمان بردومانن بۆ زینەتیر لەوێ پزیشکێکیترمان وەرگرتوەو هێناومانەتە دەوام بۆئەم بابەتەش بەڵگەی پێویست لەبەر دەستەو پزیشکەکان خۆیان شایەدی دەدەن.

2-ڕێگە نەدراوە بەئۆتۆمبێلی حکومی نەخۆشخانەکەمان دەرمان وپێداویستی پزیشکی بۆنەخۆشخانەکەمان بگوازینەوەو پێمان وتراوە بەبڕیاری قایمقام تەنها ئەمبولانس بەحالەتی کت وپڕەوە دەتوانێت تێپەڕبێت،ئەی باشە دەرمان؟پێداویستی پزیشکی؟پزیشک؟کارمەندی ئێشکگر؟, ماوەی 10ڕۆژە بەهاوکاری بەڕێز بەڕێوەبەری تەندروستی شەقلاوەخەریکی چارەسەری ئەو بابەتەین, لەکاتێکدا بەفەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ دەبێت کارئاسانی بۆ ئەو پزیشک وکارمەندانە بکرێت کەلەدەوامی فەرمیدان وکارئاسانی بکرێت بۆ گواستنەوەی دەرمان وکەڵ وپەلی پزیشکی بۆنەخۆشخانەکان، بەلێ ئێمە چاوەڕێی ئەوەبووین بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ وەک خۆی جێبەجێ بکرێت،نەوەک لەپەنا کردنەوەی ڕێگای ئەمبولانسەکان خەلکانێک دەرفەتەکە بقۆزنەوەو بتوانن هاتوو چۆبکەن بەلام پزیشک وکارمەندان وتیمی تەندروستی ڕێگایان بەڕودا دابخرێت.

3-سەبارەت بەدوبارەداخستنی ڕێگای زینەتیر،دوای پەیوەندی کردمان بەبەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەیی بالیسان: بەڕێوەبەرایەتی ناحیەیی بالیسان پێی وایە بالیسان لەڕوی ئیداریەوە ناحیەیەکەوسەر بەقەزای شەقلاوەیە،پێویستە لەچوارچێوەی ڕێنمایەکانی وەزارەتی ناوەخۆ مامەلەی لەگەڵدا بکرێت وپێویست ناکات جیابکرێتەوە لەقەزای شەقلاوەو ڕێگری لە بەرپرسی ناحیەوبەرپرسی فەرمانگەکان و پزیشک وکارمەندان بکرێت کەسەردانی قەزاکەیان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی کاروباری فەرمانگەکانیان لەکاتی دەوامی فەرمیدا, بەڵکودەبوو پێشتر لەجیاتی زینەتیر ڕێگاکە لەگوندی خۆران بەیەکجاری دابخرایە وبالیسان بەتەواوی لەقەزای شەقلاوە جیانەکرابوایەوە چونکە ناحیەیی بالیسان سەربەقەزای شەقلاوەیەو تا ئەم دەقەیە هیچ حالەتێکی توشبوون بەڤایرۆسی کۆڕۆنای تێدا تۆمار نەکراوەو سەلامەترین وپڕقوربانیترین شوێنی هەرێمی کوردستانە، بەپێی زانیاریەکانیش هەریەک لەبەڕێزان جێگری سەرۆکی حکومەت وپارێزگاری هەولێر لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەزوترین کات چارەسەرێکی دۆخەکە بکەن ودواجار چی لەبەرژەوەندی گشتیدابێت پشتیوان بەخوا هەرئەوەدەبێت،

4-سەبارەت بە گیان لەدەستدانی منداڵەکەش: کاتژمێر 9ی شەوی8ی4ی2020 هاوڵاتییەک دوای گەڕانەوەی لەنەخۆشخانەی ڕاپەڕین ڕودەکاتە نەخۆشخانەکەمان، داوا لەپزیشکی ئێشکگر دەکات فۆڕمێکی احالەی بۆ پڕبکەنەوە بۆئەوەی بتوانێت هاوسەرەکەی کە دووگیانە بەزوترین کات بگەیەنێتە شاری هەولێر، دوای بینینی نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکی نەخۆشخانەکەمان هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆتەواو دەکرێت،تەنانەت داوای لێدەکرێت نەخۆشەکە بەئەمبولانس بگوازێتەوە،بەلام ئەو هاولاتیە بەڕێزە ڕەتی دەکاتەوە بەئەمبولانس نەخۆشەکەیان بگوازنەوە، چونکە ئەو پێی وابوە ئەمبولانس بۆ حالەتی دوگیانی وسەختی ڕێگاکە ئەنجامی باشی نابێت،بۆیە بەئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەنەخۆشخانەی گشتی بالیسانەوە بەزوترین کات وبەبێ هیچ کەمتەرخەمیەک بەفۆڕمی احالەوەو مۆری پزیشکەوە بەڕێ دەکرێت، دواتر ئێمە ئاگادارنین بازگەکان ڕێگریان لێکردبێت ودرەنگ گەیشتبێتە شاری هەولێر هەر ئەم شەو بەڕێز وەزیری تەندروستی بۆ ئەم بابەتە هاتە دەنگ وبڕیاردرا لێژنەیەکی لێکۆلینەوە بۆبابەتەکە پێکبهێنرێت ودواتربۆڕای گشتی ڕوونبکرێتەوە.

5-هەروەها سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە بەدوو ئەمبولانس نەخۆشێک دەگوازنەوە بەلێ نیوەڕۆی9ی4یـ2020حالەتێکی کت وپڕ کە گەنجێک بوو قاچێکی شکابوو گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، دواتر ویستمان بۆ نەخۆشخانەکانی قەزای رانیە ڕەوان بکرێت،بەلام لەسەر داواکاری کەس وکاری نەخۆشەکە کەخۆیان پەیوەندیان بەئەمبولانس کردبوو لەقەزای شەقلاوە بەدوایان داهات ئێمەش گەیاندمانە زینەتیرو لەوێ نەخۆشەکە بەئەمبولانسی کەمپی باسرمە ڕەوانەی هەولێر کرا، واتە ئەو وێنەیەی بلاو کراوەتەوە هیچ پەیوەندی بەکەیسی گیان لەدەستدانی منداڵەکەوە نیەکەلە میدیاکان وتۆڕە کۆمەلایەتیەکان وابلاوکراوەتەوە بەلکو ئەمە حاڵەتێکیتر بوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش