ئابووری

مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ دەفەوتێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ دەفەوتێت؟
مەودا میدیا-

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "گرفتەکانی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر نەکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشە بودجەی هەرێم لای حکومەتی عیراق تەواو بووە، ئەگەر موناقەلە نەكرێت بەغدا ئامادە نییە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ بدات".

ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی بەشە بودجەی هەرێم کە 12،67%، حکومەتی عیراق دەڵێت لە مانگی نۆدا تەواو بووە و بۆ مانگی 10، 11 و 12ی ئەمساڵ تەنها 700 ملیار دینار ماوەتەوە".

وتیشی "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت قەناعەت بە سەرۆک وەزیرانی عیراق بکرێت، کە ئەو سێ ترلیۆنەی لە بودجەی وەبەرهێنان،کە هیچ بەشێکی رەوانەی هەرێم نەکراوە، بەشێکی بۆمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگوازرێتەوە، ئەگەر ئەوە نەکەن، بەغدا ئامادە نییە مووچە بدات و ئەرکی حکومەتی هەرێمە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات".

سۆران عومەر، لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان باسی لەوەکرد"رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دوو بابەتی پێ دیاری دەکرێت کە ئەوانیش پشکی هەرێمە لە بودجە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان