ئابووری
تەوتینی مووچە بابەتێکی تەواو یاسایی و كارگێڕی و داراییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "بابه‌تی ته‌وتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیڕداڵییه‌وه بڕیاری لێدراوه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیار لە تەوتین بدەن، چونکە بابه‌تێكی یاسایی و كارگێڕی و داراییە و نابێت بكرێتە ململانێی سیاسیی، تاوەکو خه‌ڵك نه‌بێتە قوربانی ململانێكان".
ئەوەشی خستەڕوو "بە هیوایە، مووچه سوڕی 30 رۆژه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و خه‌ڵك پاره و كاره‌كه‌ی پارێزراو بێت، تاوەکو بتوانێت سوودمه‌ند بێت له‌و ئۆفه‌رانه‌ی بانكه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، خانه‌نشینان و مووچه‌خۆران مافه‌كانیان پارێزراو بێت".
باسی لەوەشکرد "گرنگە فەرمانبەر بتوانێت به كارتێكی ئه‌لیكترۆنی بە خواستی خۆی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و هیچ كه‌سێك نه‌توانێت لێی ببڕێت و كه‌می بكات و بیكات به مه‌كره‌مه و به خێر".
لێدوانەکەی پارێزگاری سلێمانی لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/11/17، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی داوای لە بانكی ناوەندی عیراق کرد تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکە دەستپیبکات.
ب ح