کوردستانی

تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوام دەبێت
مەدا میدیا-

وەزیری پلاندانانی هەرێم داوا لەو خێزانانە دەکات کە ناویان تۆمارنەكراوە لە ماڵەكانیان بمێننەوە تاوەكو تیمەكانی سەرژمێریی سەردانیان دەكەن.

د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە بەردەوامیی پڕۆسەی جێبەجێكردنی سەرژمێری لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا رێژەیەكی بەرزیی كارەكان جێبەجێكراون".

ئاماژەی بۆ ەوەشکردووە "هاوڵاتییان پەیوەندیی زۆر دەكەن بە سەنتەری پەیوەندییەكان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاماری پارێزگاكان تاوەكو دڵنیاببنەوە كە سەردان دەكرێن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشتر راگەیەندرابوو كە ئەم قۆناغەی پڕۆسەی سەرژمێری بۆ دوو رۆژ بەردەوامدەبێت دواتر ناتوانین كەس تۆمار بكەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە تاوەكو تەواوكردنی تۆماری هەموو خێزانەكان پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت".

وەزیری پلاندانانی، داواش لەو خێزانانە دەكات كە تاوەكو ئێستا خۆیان تۆمارنەكردوو لە ماڵەكانیان بمێنەوە، چونكە پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت تاوەكو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆماردەكرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan