کوردستانی

له‌م دوو رۆژه‌دا زۆرترین كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتییان دراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م دوو رۆژه‌دا زۆرترین كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتییان دراوه‌
مه‌ودا میدیا-

له‌ دوو رۆژى سه‌رژمێرییدا زۆرترین كاره‌با به‌ هاوڵاتییان دراوه‌ و وه‌ك وەزارەتى کارەباى هەرێم ده‌ڵێت "لەو دوو رۆژه‌دا له‌ 24 كاتژمێردا نزیکەى 22 کاتژمێر کارەبایان به‌ هاوڵاتییان داوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وەزارەتى کارەباى حكومه‌تى هەرێمى كوردستان ئاشكرایكردووه‌ "پلانی دابەشكردنی كارەبا لە هەردوو رۆژی سەرژمێریی لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە، لەو ماوەیەدا رۆژانە 22 كاتژمێر كارەبا بە هاوبەشان دراوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لەم دوو رۆژەدا زیاتر لە حه‌وت هه‌زار فەرمانبەری ئێشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan