کوردستانی
لە دوو رۆژی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند "لە دوو رۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریدا ، رۆژانە 22 كاتژمێر كارەبایان بە هاوڵاتییان داوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پلانی دابەشكردنی كارەبا لە هەردوو رۆژی سەرژمێریی لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەو دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار فەرمانبەری ئێشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای ماڵان لەسەر هێڵ بوون".
ب ح